بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت لە هۆڵی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە، وتی: کوردستان هەرێمی مۆسیقا و لانکەی فەرهەنگ و هونەرە و ئەمڕۆ میوانداری عارفان و هۆگرانی بەشداربووی هەشتەمین مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەتە.
ناوبراو وێرای بەرزنرخاندنی پاڵپشتیی بەرپرسانی پارێزگایی بۆ بەڕێوەچوونی ئەو مێهرەجانە، ڕایگەیاند: بڕیارە لە کۆتایی مێهرەجانەکە ڕێز لە مامۆستا سدیق تەعریف هونەرمەندی کوردی لێهاتووی مۆسیقای وڵات بگیردرێت.
سەرۆکی حەوزەی هونەری داوەرانی قۆناغی یەکەمی مێهرەجانی مەهدی فەتحیان، فەرزاد عەندەلیبی و شارام مەنسووری ڕاگەیاند و وتیشی: دروشمی ئەم خولەی مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت "هونەر، هاوڕێزی و مێهرەبانی"یە.
مورادی بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی گرووپ ژەنیدا ٤٧ گرووپ بەشداری مێهرەجان بوونە کە ١٢ گرووپیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ڕایگەیاند: لە بەشی تاکژەنیی ١٣ تا ١٩ ساڵەی ژنان، ٥٧ کەس بەشدار بوونە کە ١٣ کەسیان گەیشتوونەتە بەشی پێشبڕکێ.
ڕاشیگەیاند: لە بەشی تاکژەنیی پیاوانی ١٣ تا ١٩ ساڵ ٥٣ کەس بەشداریان نواندووە کە ١٤ کەسیان چۆتە قۆناغێ کۆتایی.
مورادی بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی تاکژەنیی گەورەساڵان ٦٧ کەس لە پیاوان و ٥٣ کەس لە خاتوونان بەشدار بوونە و بە نۆرە ١٦ تا ١٤ کەسیان چوونەتە قۆناغێ کۆتایی، زیادی کرد: لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" ٣٣ گرووپی مەولوودی خوێنی بەشدار بوونە کە ١٠ گرووپیان بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژێردراون.
بۆچوونی ئێوە