هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی دەف لە سنە دەستی پێکرد

بە ئامادەبوونی دەف ژەنەکانی سەرانسەری وڵات لە ڕۆژی جەژنی قورباندا هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی دەف دەنگی ڕەحمەت لە سنە دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 31ی گەلاوێژ ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی دەف دەنگی ڕەحمەت لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا گرووپێک پێکهاتوو لە چەندین دەف ژەن و مەداحی ناوداری کوردستان وەسف و سەنای پێغەمبەریان کرد.

دواتر ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕاپۆرتێکی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەجانە و بەرهەمە نێردراوەکان لە سەرانسەر وڵات خستەڕوو .

ئەم مێهرەجانە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

شیاوی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێش کرانەوەی فەرمی ئەم مێهرەجانە، کارناواڵی دەف ژەنان لە سنە بەڕێوەچوو و سەدان دەف ژەن هاتنە مەیدانی ئازادیی شاری سنە.

News Code 21171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =