ڕەزامەندی زارەکی کوردەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی وەرگیراوە

یەکێک لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند کە ڕەزایەتی زارەکی کوردەکانمان بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی وەر گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، یەکێک لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند کە ڕەزایەتی زارەکی کوردەکان و سوننیەکان و بەشێکی لیستی نەسرمان بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی وەر گرتووە.

خالید سەرای، ئەندامی دەوڵەتی یاسا وتی: دوای تائیدی ئەنجامی هەڵبژاردن لە لایەن دادگای فدراڵی عێراق، ئێمە چووینەتە قۆناغی یاسایی و تاکوو ۳ۍ سێپتامبەر دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی پارلمان ئەنجام ببێت.

ئەو زیادی کرد: لیستی دەوڵەتی یاسا و فەتح ڕێککەوتێکی زۆر پتەو و باشیان کردووە و دانوستانەکان بە قۆناغێکی سەرکەوتوو گەیشتووە و دەتوانین بڵێین ئەمە بە جۆرێک واژۆی زارەکی دوو حزبی کوردی و لیستی وەتەنییە و ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ناو لیستی نەسرە.

سەرای جەختی کرد: ڕاگەیاندنی فڕاکسیۆنی گەورەی پارلمانی و ڕواڵەتەکەی ڕوونە و تەنیا پێویستی بە ڕاگەیاندنی فەرمییە.

News Code 21168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =