زایەڵی دەنگی سەدان دەف ئاسمانی شاری سنەی تەنیەوە

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت بەرنامەیەکی مەعنەوی بە ناوی سەمای عارفان بە بەشداریی سەدان دەف ژەن لە مەیدانی ئازادی شاری سنە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, بەیانی ڕۆژی چوارشەمە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جەژنی قوربان لە ئێران مێهرەجانی دەف دەنگی ڕەحمەت بە دەف ژەنی کردنی سەدان دەف ژن لە دەوری مەیدانی ئازادی شاری سنە دەستیپێکرا.

سەدان دەف ژەن لە دەوری مەیدانی ئازادی شاری سنە بە زایەڵەی دەنگی دەفەکانیان هاوڕێی مەداحانیان کرد بۆ وەسف و سەنای پێغەمبەری خوا(د.خ).

لە سەرەتاوە سەید بەهائەدین حسێنی و دواتر عەلائەدین یاسینی و ژمارەیەکی دیکە لە مەداحان وەسفی پێغەمبەریان کرد.

ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی شاری سنە لە مەیدانی ئازادی ئاپۆڕەی دەف ژنانیان دا و جەوێکی عارفانە هاتە ئاراوە.

News Code 21167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =