٤ هەزار شارۆمەندی سووری دانیشتووی ئەدلەب ئێستا ئاوارەن

نزیک بە ٤ هەزار دانیشتووی ناوچە جیاوزەکانی ئەدلەب لە سووریا کە لە ژێر دەستی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە ماڵەکانی خۆیان جێ هێشتووە و چوونەتە پارێزگای حەما.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، شاری "سقیلبیە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەما نزیک بە ٤ هەزار ئاوارەی سووریی وەرگرتووە کە ماڵەکانی خۆیانیان لە ئەدلەب کە لە ژێر دەستی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بە جێ هێشتووە.

بەرپرسانی ناوچەیی شاری حەما ڕایانگەیاند کە دەتوانن ژمارەیەکی زۆرتر لە دانیشتووانی ئەدلەب وەربگرن و دۆخی ئەو شارە سەقامگیرە.

بەرپرسانی سووریا ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی شاری سقلیبیەیان لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە دەست پێکردبوو. یەکینەکانی سوپای سووریاش ئاسایشی ئەو شارە بە یارمەتی هێزە خەڵکییەکان دابین دەکەن.

News Code 21155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =