بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووداو، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لقی سیاسی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا ئەمڕۆ بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسی سەردانی بنکەی سەربازی حەمیمیمیان کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی ڕووداویان وتووە کە سەرۆکایەتی ئەو لیژنە لە ئەستۆی ئیلهام ئەحمەد بووە و ئەو لیژنە فڕۆکەخانەی قامشلۆیان بە مەبەستی سەردانی بنکەی سەربازی حەمیمیم لە پارێزگای لازقیە بەجێ هێشتووە.
ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کە لیژنەی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسی، دیدارەکانی ئەم دواییانەی لیژنەی ئەنجومەنی سیمۆکراتیکی سووری لە گەڵ دەوڵەتی سووریا لە دیمەشق لێک بداتەوە.
Your Comment