هەوڵی هاوپەیمانیی هۆتێل بابێل بۆ وەرگرتنی هاوپەیمانی فەتح

ئەندامی نووسینگەی سیاسی ڕەوتی حیکمە بە فڕات نیوزی وتووە کە هاوپەیمانی پێنج قۆڵی کە شەوی ڕابردوو لە هۆتێل بابێل کۆبوونەوەیەکی پێک هێنابوو، داوایان لە هاوپەیمانی فەتح کرد کە تەڤلی هاوپەیمانییەکەیان ببن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕات نیوز، موحەمەد میاحی ئەندامی نووسینگەی سیاسی ڕەوتی حیکمە جەختی کرد کە هەوڵ بۆ تەڤل بوونی هاوپەیمانی فەتح بە گەورەترین هاوپەیمانی کە بنەڕەتەکەی شەوی ڕابردوو پێک هاتووە، ئەنجام دراوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، میاحی بە فڕات نیوزی وتووە کە بنەڕەتی سەرەکی هاوپەیمانی زۆرینە کە شەوی ڕابردوو لە هۆتێل بابێل پێک هاتبوو بەرپرسایەتیەکی گەورەی هەیە و زیادی کرد کە خەمیس خەنجەر لە تەڤل بوون بە هاوپەیمانی پێنج قۆڵی بە هۆی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەڵوێستە پێشووەکانی خۆیەوە خۆی بواردووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ئێمە پاڵپشتی ناکەین لە درز لە نێوان هاوپەیمانییەکان و لە گەڵ هەموو پارتەکان بە تایبەت دوو پارتی گەورەی کوردی هاوکاری دەکەین و هەواڵی پێکهاتنی هاوپەیمانی گەورەتر لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕادەگەیێندرێت.

News Code 21134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =