نوێترین هەڵوێستی ئەردۆغان لەسەر قەیرانی ئابووری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە سەبارەت بە قەیرانی ئابووری لە ئەو وڵاتە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە لێدوانەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە کێشە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە وتی: هێرش بۆ سەر ئابووری ئێمە هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ هێرش بۆ سەر ئاڵای ئێمە نییە. خەڵکی ئێمە توانای زاڵ بوون بە سەر ئەو کێشانەیەی هەیە کە لە گەڵی بەرەوڕوون.

ئەردۆغان بنەڕەتی کێشە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەی پیلامە دەرەکییەکان بە تایبەیی کارەکانی ئەمریکا وەسف کرد.

لە یەک مانگی دواییدا ئەمریکا گوشای ئابووری خۆی بۆ سەر تورکیای بە کارگەلێک وەکوو بەرز کردنەوەی باجی سەر ئالمینیۆم و فوولادی هاوردفەیی لە تورکیاوە بەرز کردووەتەوە و هەر ئەمەش کێشەگەلێکی بۆ ئەنقەرە دروست کردووە.

جگە لە ئەوەش بەهای لیری تورکیا لە بەرانبەر دۆلار زۆر کەم بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی کێشەی ئابووری لە تورکیا.

News Code 21130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =