باڵوێزی ئەمریکا لە گەڵ فواد مەعسووم دیداری کرد

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کە لەم ڕۆژانەدا لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق دیدار دەکات شەوی ڕابردوو لە گەڵ فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پرسە ناوخۆیی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕات نیوز، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق شەوی ڕابردوو لە گەڵ داگلاس سڵێمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا دیداری کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە ئەو دیدارەدا ڕێوشوێنی بەهێز کردنەوەی پێوەندییە هاوبەشەکانی بەغدا و واشنتۆن و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە لێک درایەوە و سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پێداویستی پێکهێنانی ئەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ماوەی یاساییەکەی واتا ٩٠ ڕۆژ کردووە.

بە پێی بەیانییەییەک کە سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوی کردوەتەوە مەعسووم جەختی کردووە دڵنیایە کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر دەوڵەتی نوێی عێراق ڕێک دەکەون و داواکرییەکانی خەڵک بۆ بەهێز کردنەوەی ئاسایش و چارەسەری بێکاری و بەهێز کردنەوەی پایەکانی دیمۆکراسی لە ئەو وڵاتە دەهێننە دی.

لە لایەکی ترەوە باڵوێزی ئەمریکاش لە سەر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری لە عێراق جەختی کردووە و وتوویە کە واشنتۆن درێژە دەداتە یارمەتییەکانی خۆی بە عێراق لە درێژەی ڕێککەوتنە ستراتیژیکەکەی نێوان دوو وڵاتەکە.

News Code 21127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =