سیاسەتی ئەمریکا کوشت وبڕی موسڵمانان بە دەستی یەکترە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختیان کرد کە ئەمریکا سیاسەتی کوشت و بڕی موسڵمانان بە دەستی یەکتری پەیڕەو دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێبەری باڵای ئێران لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی حەجی ئەمساڵدا پەیامێکی بۆ حاجیان نارد.

ڕێبەری بە ئاماژە بە سیاسەتی شەڕهەڵگیرسێنەرانەی ئەمریکا وتیان: دەبێ بە زیرەکی ئەم سیاسەتە شەیتانییە پووچەڵ بکرێتەوە.

جەختیشیان کرد: حەج و خۆبەری کردن لە موشریکەکان ڕێگەخۆشکەری ئەم هۆشیاری و زیرەکیەیە.

 ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی حاجیانی ئێرانیدا حوجەتولئیسلام قازی عەسکەر، نوێنەری وەلی فەقی و سەرپەرەشتی حاجیانی ئێرانی لە عەرەفات دا ئەم پەیامەی خوێندەوە.

ڕێبەری لە بەشێکی ئەو پەیامەدا رایانگەیاندووە کە حاجیان کە خوا ئەم شوێنە پیرۆزەی کردووەتە بەشیان دەبێ ڕێز لەم خوداپێداوییە بزانن و بۆ خۆ پاک کردنەوە کەڵکی لێوەر گرن.

جەختیشیان کردووە کە دیاری کردنی ژوانگەیەکی هەمیشەیی بۆ هەموو خەڵک و هەموو بەرەکانی مرۆڤ لە شوێن و کاتێکی دیاری کراودا یەکێک لە سڕە سەرەکییەکانی فەریزەی حەجە. بێ گومان یەکێک لە ئاشکراترین نیشانەکانی 

 «لِیَشهَدوا مَن‌ـافِ‌ـعَ لَهُم» هەر ئەم دیدارە ساڵانەیەی ئوممەتی ئیسلامە لە پاڵ ماڵی خودادا. ئەم ڕەمزی یەکگرتوویی ئیسلامی و نمانەی ئوممەت سازی ئیسلامە کە دەبێ لە ژێر سێبەری بەیتوڵڵا بێت. ماڵی خوا هی هەمووانە. سَواّْءَ العـاکِفُ فیهِ وَ الباد.

وتیشیان: حەج لەم کاتە و لەم شوێنە دیاری کراوەدا بە دەنگی بەرز و لۆژیکی ئاشکرا، موسڵمانان بانگ دەکات بۆ یەکگرتوویی. کە ئەمە دژی خواستی دوژمنانی ئیسلامە.

News Code 21124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =