حوجەتولئیسلام قومی بووە سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران

ڕێبەری باڵای ئێران لە حوکمێکدا حەجوتولئیسلام شێخ محەمەد قومی بۆ پۆستی سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۸ی گەلاوێژ، لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، شێخ محەمەد قومی بۆ پۆستی   سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا.

پێشتر حوجەتولئیسلام سەید مەهدی خاموشی لەم پۆستەدا بووە.

لە فەرمانەکەی ڕێبەریدا هاتووە: "ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی یەکێکە لە گرینگترین رێکخراوەکانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە ئامانجی بانگەشە و خستنە ڕووی ئەندێشەی ڕووناکی ئیسلامی خاوێنی محەمەدی بە کۆمەڵگای شۆڕشی بە تایبەتی گەنجانی تامەزرۆی ڕاستیی و مەعریفەت، ڕێکخرا."

 هەروەها ئەوەشیان ئاماژە پێداوە کە ڕوون کردنەوە و خستنەڕووی هزر و فەرهەنگ و مەعاریفی ئیسلامی بە لەبەرجاوگرتنی پێداویستییەکانی ڕۆژگار و نوێ بوونەوە لە ئەدەبیات و شێوازەکان بە شێوەیەک کە لە سەر دڵ و گیانی بەردەنگەکان بنیشێت و گیانیان تێر بکات لە کەوسەری ڕاستەقینەی دین. ڕاسپاردەیی زۆر گرینگی ئەم رێکخراوەیەیە.

جەختیشیان کردووە: " ڕاسپاردەیەکی دیکەی ئەم ڕێکخراوە ڕەسەد و بەرەنگاریی زیرەکانە لەگەڵ هێرشی فیکری و فەرهەنگی و بانگەشەیی و ڕاگەیێنەریی دوژمنانی دین و شۆڕش و وڵاتە.

News Code 21113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =