ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و پۆلیسی عێراق لە ڕێگای کەرکووک

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی عێراق بۆ دابین کردنی ئەمنیەت لە ڕێگەی پردێ و کەرکووک بۆ هەولێر هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بەغدا تودەی، سەرچاوەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ پۆلیسی عێراق لە پردێ هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیار وایە کە ئەمڕۆ دووبارە رێگەی پردێ بکرێتەوە و هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی عێراق ئەمنیەتی دابین دەکەن.

ئەم سەرچاوەیە جەختی کرد: بازگەیەکی هاوبەش لە پردێ ساز کراوە و هێزەکانی پێشمەرگە جادەی پردێ بۆ هەولێر و پۆلیسی عێراقیش جادەی پردێ بۆ کەرکووک دەپارێزن.

دوای بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، عەبادی فەرمانی دا تاکوو هێزەکانی عێراق بۆ کەرکووک بگەڕێنەوە و ئەم هێزانە تاکوو ناوچەی پردێ پێشڕەویان کرد و تاکوو ئێستە ئەم جادەیە داخراوە کە بڕیار وایە بە فەرمی بکرێتەوە.

News Code 21103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =