ناڕەزایەتی تورکیا بە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی سەبارەت بە پەکەکە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕی بە هەواڵی بڵاو کراو لە ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لە هەواڵی بڵاو کراو لە ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە گرووپی پەکەکە وتی: ئەوە ڕۆژنامەوانی نییە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: ئەو کارە هەوڵی ئاشكرای نیۆیۆرک تایمز بۆ ڕەوایی دان بە کارەکانی گرووپی تیرۆریستی پەکەکەیە.

ئیبراهیم کالین بە ئاماژە بە ستانداردە دوو فاقیەکانی ئەو دوو ڕۆژنامە لە بەرەوڕوو بووونەوەی تیرۆریزم وتی: ئایا بە ئەم ڕوانگەوە بێن لادەنیش بۆ بڕێک کەس پاڵەوانە؟ ئایا سلۆبدان میلۆشۆیچ و ڕاتکۆ ملادیچیش وەکوو پاڵەوانی بڕێک لە گرووپەکان دەناسێنن؟

شیاوی باسە کە، ١٦ ئۆگۆستی ئەمساڵ واتا دوو ڕۆژ پێش، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە هەواڵێکدا نووسیبووی: تورکیا ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ڕەوتی هێرشێکی ئاسمانی لە عێراق کوشت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو بۆ ئێزدییەکان بە هۆی شەڕ لە گەڵ داعش پاڵەوانێک دەهاتە ئەژمار.

News Code 21080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =