گەشتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران زیادی کردووە

لە ماوەی ۱٥ ڕۆژی ڕابردوو، گەشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ۵٪ لە سەد زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، باڵوێزخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند لە لە ماوەی ۱٥ ڕۆژی ڕابردوو، گەشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ۵٪ لە سەد زیادی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ۱٥ ڕۆژە گەشت کردن بۆ ئێران و دانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ٥ لە سەد بەرز بووتەوە.

ئەم ئامارە لە نێوان ۱۰ی گەلاوێژ بۆ ۲٥ گەلاوێژ بووە و لەم ماوەدا گەشتەکان زیادی کردووە.

به‌پێی ئاماره‌کان، له‌ ساڵی ۹۶ میانگینی ده‌ر کردنی ڤیزە له‌ باڵوێزخانەی ئێران له‌ سلێمانی ڕۆژانه‌ ۶۳۰ ڤیزه‌ بوو که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌‌مساڵدا بۆ ۲۸۰۰ ڤیزه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ و ئه‌مەش نیشانی دەدات کە پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری (بریتی له‌ گه‌شتیاری و ئابووری و تووریست ده‌رمانی) له‌ نێوان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستێکی باڵا دایە.

News Code 21079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =