واشنتۆن ستراتیژی باشی سه‌باره‌ت به‌ ئێران داڕشتووه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ وڵاته‌کی به‌ پێکهێنانی گرووپێکی شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌ ئێران، ڕێکاری گونجاوی سه‌باره‌ت به‌ تاران داڕشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دوڵه‌تی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران له‌ پێشی گرتووه‌ دروست بووه‌ و به‌شێکه‌ له‌ ڕێکاره‌کانی ئه‌و تیمه‌ی بۆ ئه‌م کاره‌ دابین کراون.

ئه‌و له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز جارێکی دیکه‌ پاگه‌نده‌کانی له‌ دژی ئێران دووباره‌ کرده‌وه‌ و وتی: ئه‌م وڵاته‌ په‌ره‌ به‌ تیرۆریسم و ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌ ده‌دات.

په‌مپه‌ئۆ هه‌روه‌ها له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا داوای کرد تاکوو له‌ جێبه‌جێ کردنی پلانه‌کانی ترامپ له‌ دژی ئێران هاوکاری واشنتۆن بکه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ که‌ ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ به‌ سه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕی کوده‌تای ۲۸ی گه‌لاوێژی ۱۳۳۲ی هه‌تاوی له‌ دژی ئێرانییه‌کان تێپه‌ڕ ببوو، ڕایگه‌یاند که‌ گرووپێکی تایبه‌ت به‌ ئێران له‌ ژێر ناوی "کار سه‌باره‌ت به‌ ئێران" پێکهاتووه‌.

ئه‌و ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مێدیایی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و وتی: ئامانج له‌ دروست کردنی ئه‌م گرووپه‌ هه‌ماهه‌نگی و جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر ئێرانه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام، ئامانجه‌که‌یشی گۆڕینی کرداری ئێرانه‌.

https://www.mehrnews.com/news/۴۳۷۷۲۴۸/%D۹%BE%D۹%۸۵%D۹%BE%D۸%A۶%D۹%۸۸-%D۹%۸۸%D۸%A۷%D۸%B۴%D۹%۸۶%DA%AF%D۸%AA%D۹%۸۶-%D۸%A۷%D۸%B۳%D۸%AA%D۸%B۱%D۸%A۷%D۸%AA%DA%۹۸%DB%۸C-%D۹%۸۵%D۹%۸۶%D۸%A۷%D۸%B۳%D۸%A۸%DB%۸C-%D۸%AF%D۸%B۱-%D۹%۸۵%D۹%۸۸%D۸%B۱%D۸%AF-%D۸%A۷%DB%۸C%D۸%B۱%D۸%A۷%D۹%۸۶-%D۸%AA%D۸%AF%D۹%۸۸%DB%۸C%D۹%۸۶-%DA%A۹%D۸%B۱%D۸%AF%D۹%۸۷-%D۸%A۷%D۸%B۳%D۸%AA

News Code 21063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =