پاگەندەی ڕێککەوتنی ترامپ و پووتین لە سەر چوونە دەرەوەی ئێران لە سووریا

بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت، پاگەندەی کرد کە سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە کۆبوونەوەی هلسینکی بە شێوەی گشتی لە سەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی ئێران لە سووریا ڕێککەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترامپ لە شاری ژێنێف لە گەڵ نیکۆلای پاترۆشف هاوتا ڕووسەکەی خۆی لە سەر گرێبەستەکانی کۆنترۆڵی چەک و دەوری ئێران لە سووریا گفتوگۆ دەکات.

لە ڕاستیدا ئەو دیدارە درێژەی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە هلسینکی، پێتەختی گەنلاند لە مانگی ژوئیەیە.

سەرەڕای بڵاو نەبوونەوەی وردەکاری دیدارەی ترامپ و پووتین لە لایەن بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە پاگەندەی کرد کە بەرپرسانی دوو وڵاتەکە سەبارەت بە بڕێک باسەکان لەوانە دەوری ئێران لە سووریا و قەیرانی مرۆڤی لە ئەو وڵاتە پێکەوە گفتوگۆیان کردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها پاگەندەی کرد کە دوو لایەنەکە بە گشطی لە سەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی ئێران لە سووریا ڕێککەوتنیان کرد، بەڵام ڕووسیا ئەو چوونە دەرەوەیەی کارێکی زۆر دژوار وەسف کردووە.

News Code 21050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =