پشکنین بۆ تەرمی شەهیدانی ئێران لە هەولێر

لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر پشکنین بۆ تەرمی شەهیدانی ئێرانی لە شەڕی ئێران و عێراق دەستی پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کەی ئێن ئێن، لە ناوچەی باڵەكایەتی دوێنێ گۆڕی سەربازانی ئێرانی هەڵدرانەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا رادەستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكرێنەوە.

مێژووی ئەم تەرمانە بۆ شەڕی ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا تەرمەكان ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەكرێن.

لە مەراسیمی پشکنینی گۆڕەكاندا وەفدێكی ئێرانی و هەریەک لە نوێنەری وەزارەتی بەرگری عێراق و دادگای فیدراڵی و نوێنەری وەزارەتی شەهیدان و دادوەری حکومەتی هەرێمیش ئامادە بوون

گۆڕی سەربازە ئێرانیەكان مێژووەكەی بۆ شەڕی ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و لە گوندی ئازادی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران ژێر خۆڵ كرا بوون.

News Code 21049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =