بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە کتێبخانەی گشتی شاری سەقز و بە بەشداری ژماریەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە کتێبی شێعری دەنگی عەشق بە ناوەڕۆکی عیرفانی و خانەقایی ڕوونوێنی کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کتێبە ۲۳٥ شێعری شاعرانی تەریقەتی نەقشبەندی تێدایە کە بۆ شێخ حسامەدینی نەقشبەندی لە ڕێبەرانی تەریقەتی نەقشبەندی نووسراوە.
کتێبی دەنگی عەشق لە لایەن مامۆستا شێخ سۆران نەقشبەندی و لە ٥۲۰ لاپەڕە کۆ کراوەتەوە و بڵاڤگەی ئاڵای ڕووناکی لە سنە لە چاپی داوە.
کتێبەکە شێعرەکانی بە چوار زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکییە، هەروەها لە لایەن سەید سەباح حسەینی و ناسر عەلی یار پێشەکییەک بۆ کتێبەکە نووسراوە. هەروەها کتێبەکە بریتییە لە ژمارەیەک لە وێنە کۆنەکان سەبارەت لە تەریقەتی نەقشبەندی.
هەر بەم بۆنەوە لە کۆتایی بەرنامەکە ڕێوڕەسمێکی مەلوونامە خوێنی بەڕێوە چوو.
بۆچوونی ئێوە