پشکی ئاوی کشت و کاڵی کوردستان زۆر کەمە

نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کرمیاران لە ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە ڕۆژی هەواڵنێر ڕایگەیاند کە پشکی ئاوی کوردستان بۆ کاری کشت و کاڵی و باغداری زۆر کەمە و دەبێت زیاد بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید ئەحسەن عەلەوەی نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە  کرماشان بەشداری ڕێوڕەسمی ڕۆژی هەواڵنێر لە ئێرانی کرد و ڕێزی لە هەواڵێران بۆ کاری مێدیایی گرت.

ئەو سەبارەت بە ئێران وتی: ئێران لەمڕۆدا هێزی بەرگری باشی هەیە و ئەمریکا چی دیکە توانی ڕابردووی لە بەرانبەر وڵاتانی وەک ئێران و چین و ڕووسیا نەماوە. گەماڕۆکانی ئەمڕۆش تەنیا لەبەر ئەوەیە توانی شکست دانی ئێرانیان نەماوە و ڕوویان کردووەتە گوشاری ئابووری.

ئەو زیادی کرد: زیاتر لە ۳۳۰ شار و ٦ هەزار گوندی ئێران ئاوی خواردنەوەیان نییە و ٨٨ لە سەدی ئاوی ساڵانە مەسرەف دەکرێت و ئەمەش کێشەی کەم ئاوی زۆری لە ئێران دروست کردووە. بەم جۆرە بێت بۆ نەوەکانی دیکە ئاو نامێنێتەوە.

نوێنەری شاری سنە ئاماژەی دا: جێگەی خۆشحاڵییە کە بە هۆی بارانی باش ئەمساڵ بەرهەمی گەنم لە کوردستان زۆر باش بوو کە گەیشتووەتە یەک ملیۆن تۆن. بە قسە و دانوستان لەگەڵ بەرپرسان بەم ئامانجە گەیشتین کە ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ هەمەدان نەگوازرێتەوە.

ئەو سەبارەت بە بەنداوەکان وتی: ۳۳ بەنداو لە کوردستاندا هەیە کە ئاوی بەشێک لەم بەنداوانە بۆ پارێزگاکانی دیکە دەگوازرێتەوە و دەبێت پشکی ئاوی کشت و کاڵی کوردستان زیاتر بکرێت و زەویەکان ئاوی بکرێن و لە حاڵەتی دێمی دەر بێن. ئەمە لە سوودی وڵاتیشە چون بەرهەمی گەنمی جوتیارانی کوردستان بەرز دەبێتەوە.

عەلەوی لەبارەی  پارێزگای کوردستانەوە وتی: کوردستان بە‌ هۆی نزیک بوون لە هەرێمی کوردستان و دەریای ناوەڕاست دەرفەتی زۆر باشی بۆ سەرمایەدانەری هەیە. ئێمە هیوادارین کە ناوچەی ئابووری ئازادی سنە و بانە هەرچی زووترە بچێتە بواری جێبەجێ کردن چون کاریگەری زۆری بەسەر ئابووری کوردستان هەیە.

ئەو جەختی کرد: کوردستان زیاتر لە ۱٥۰ هەزار بێکاری هەیە بە هۆی نەبوونی کارگە و پیشە پێویستی بە کاری بازەرگانی هەیە.

نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کرمیاران لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی ئاماژەی بە کانگاکانی کوردستان کرد و وتی: کوردستان لە ڕووی زێڕەوە دەوڵەمەندە و تەنیا ساڵانە ٦.٤ تۆن بەرهەمی زێڕی هەیە، بەڵام بە داخەوە پیشەی زێڕەنگەری لە کوردستان نییە تاکوو خەڵکی پارێزگاکە سوودی لێببات. لە حاڵێکدا زێڕی هەموو ئێران بە سەر یەکەوە لە ساڵێک بە ۳ تۆن ناگات.

ئەم نوێنەرە کوردە لە کۆتایدا جەختی کرد: لە میانەی ڕۆژانی داهاتوو لێژنەی عومران و ئاوەدانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران سەردانی کوردستان دەکەن و هەوڵ دەدەین هەموو دەرفەت و ئاستەنگەکانیان لە نزیکەوە بۆ ڕوون بکەینەوە.

News Code 21047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =