یەکدەنگی شیعەکانی عێراق لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران

سەرەڕای هەڵوێستی دەوڵەتی بەغدا لە سەر پێبەند بوون بە بەشێک لە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تاران، لایەنە شیعەکانی عێراق بە شێوەی یەکپارچە لە بەرانبەر گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا ڕیز بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان: پاش گەمارۆ نوێیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەوڵەتی بەغدا لە هەڵوێستێکدا ڕایگەیاند کە بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندی و قازانجی نەتەوەیی، پێبەندی گەمارۆکان دەبێت. حەیدەر عابدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاند کە بەغدا سیاسەتی سەپاندنی گەمارۆ بە سەر هیچ وڵاتێک بە باش نازانێت و خۆی لە ئەو سیاسەتە زیانی بینیوە بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، پێبەندی گەمارۆکان دەبێت.

ئەمە لە حالێکدایە کە پاش ئەم هەڵویستە، بەغدا رایگەیاند کە پێبەندی ئەوان بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە تەواوەتی بەرێوە ناچێت و دەوڵەتی عێراق تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ بۆ بەهێز کردنەوەی پێوەندییە بازرگانییەکانی لە گەڵ کۆماری ئسیلامی ئێران؛ بەم حاڵەوە، بەغدا ناچار بە لابردنی دۆلار لە دانوستانە بازرگانییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دەبێت. لە هەمان پێوەندیشدا، ئەنجومەنی ئاسیاشی عێراقیش ڕایگەیاند کە نابێ لە قسەکانی عەبادی سەبارەت بە گەمارۆکانی ئێران شرۆڤەی سیاسی بکرێت.

بەڵام ئەوەی کە لەم نێوانەدا و لە پەنای ڕاگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی دەوڵەتی بەغدا لە بەرنابەر گەمارۆ دژی ئێرانییەکان گرنگایەتی هەیە، هەڵوێستی دوابەدوای پارتەکان، گرووپەکان و لایەنە شیعییەکان لە بەرانبەر ئەو گەمارۆیانەیە. بە جۆرێک دەتوانرێت بوترێت کە پاش راگەیاندنی هەڵوێستی دەوڵەتی بەغدا، لایەنە شیعییەکان بۆ دژایەتی لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستیان گرت.

لە هەمان پێوندیدا، سەید عەمار حەکیم لە لیدوانێکدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر گوشار و گەمارۆیەکدایە کە ئابووری و دەسەلاتی سیاسیی کردووەتە ئامانج؛ داوا لە هەمووان دەکەم کە لە ئەو قەیرانەدا لە پەنای کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستن و پاڵپشتی ئەو وڵاتە بکەن. ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو قەیرانەدا عێراق ئەبێ ڕێگای ڕێگای هەناسەی کۆماری ئسیلامی بێت؛ ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی ئێمە وەستان لە پەنای کۆماری ئیسلامی ئێرانە چونکوو ئەو وڵاتە لە تەواوی قەیرانەکان لە پەنای ئێمە وەستا، ئێمە وەکوو بەرپرسانی عێراق ئەبێ دەوری خۆمان لە درێژەی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و کەم کردنەوەی گوشارەکان بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بە باشترین شێوە بەڕێوە ببەین.

لە لایەکی ترەوە، وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا نیسبەت بە ڕاگەیاندنی پێبەند بوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، کاردانەی توندی نواند. موسەوی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق نابێت بترسێت لە بڕیاری تاک لایەنەی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێران، زیادی کرد: ئەوە بڕیاری ئەنجومنەی ئاسایش نییە کە پێبەندی بین. دوو لە سەر سێی جیهان لە ڕووسیا و چینەوە بگرە تا هیند و پاکستان و وڵاتانی تر لە پاڵی ئێراندا وەستاون. ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە ئێران بە بۆنەی پاڵپشتی راستەقینە لە فەلەستین، عێراق، سووریا و تەواوی وڵاتانی ئسیلامی هێرشی کراوەتە سەر. ئای ئێران ئۆتۆمبیلی تەقینەوە و پشتوێنی خۆکوژی هەناردە عێراق.

لە لایەکی ترەوە کۆمەڵگەی زانایانی عێراقیش گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو گەمارۆیانەی ستەمکارانە زانی. شێخ خالید ملا سەرۆکی ئەو جەماعەتەش ئەو گەمارۆیانەی سزای بە کۆمەڵ دژی نەتەوەیەک زانی و جەختی کرد کە ئێران لە پاڵپشتی لە نەتەوەی عێراق لە پێشی هەمووانەوە بووە.

ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامریش پاڵپشتی ئەو ڕێکخراوەی لە نەتەوە و دەوڵەتی ئێران راگەیاند و پاڵپشتییەکانی ئێران لە نەتەوەی عێراق لە سەختییەکانی بیر هێنایەوە. گوردانەکانی حزبوڵڵاش رایگەیاند کە گەمارۆ ستەمکارانە و نایاساییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی ئێران نیشاندەری رێژەی زاڵ بوونی لابی زایۆنییەکان و دارایی سعوودییەکان لە سەر بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێرانە.

لە هەمان پێوەندیدا، گرووپی عەسائێبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و گوردانەکانی خۆراسان و حەسەن سالم سەرۆکی فراکسیۆنی سابقوون لە پەرلەمانی پێشوو و هەروەها نووری مالیکی دژایەتی خۆیانیان بەرانبەر ئەو گەمارۆیانە دربڕی و ئیدانە کرد و پاڵپشتی خۆیانیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

پرسی دوایی سەبارەت بە هەڵوێستی بەغدا بەرانبەر گەمارۆکانی ئێران و لابردنی دۆلار لە دانوستانە بازرگانییەکانی لە گەڵ تاران ئەوەیە کە بڕێک هەوڵ دەدەن تا لە ئەم دەرفەتە وەکوو دەستکەوتێک بە قازانجی خۆیان کەڵک وەربگرن؛ بەم شێوەیە پاڵپشتانی پشتی پەردەی پرسەکانی ئێستا لە دژە ئێرانیشن، لە هەوڵدان تا لە ئەگەری هاتنە سەر دەسەڵاتی عەبادی لە عێراق وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، ئەو جۆرە نیشنای بدەن کە کەسایەتییەکی سیاسی دژە ئێرانی دەسەڵاتی گرتووەتە دەستەوە و ئەمە بە واتای "نا بە ئێران " لە عێراقە.

News Code 21042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =