یاریزانێکی کوردی وەرزشی پینگ پۆنگ لە میانمار درەوشایەوە

ئاریا ئەمیری پینگ پۆنگ کاری سنەیی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا هاوڕێ لە گەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران نیشانی برۆنزی گرووپیی لە مل کرد و جوان درەوشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، هەڵبژاردەی نەتەوەیی تنیس لە سەر میزی ئێران لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا لە یاریی کۆتایی خۆی بە بردنەوەی هیند نیشانی برۆنزی گرووپی ئەو کێبڕکێیانەیان وەدەست هێنا.

ئاریا ئەمیری پینگ پۆنگ بازی بەناوبانگی سنەیی بە ڕای کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا و چووە کێبڕکێیەکانی تنیس لە سەر میزی پاڵەوانێتی ئاسیا لە بەشی لاوان و توانی نیشانی برۆنزی گرووپی دەست بخات.

کێبڕکێیەکانی تنیس لە سەر میزی پاڵەوانیتی لاوانی ئاسیا بە بەشداری ١٢ وەرزشوانی کوڕ و کچ لە ئێرانەوە لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٧ ی گەلاوێژ لە وڵاتی میانمار بەڕێوە دەچێت.

News Code 21041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =