حەکیم بە باڵوێزی ئەمریکا: سیاسەتی گەمارۆمان پێ هەڵەیە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراقی ڕاگەیاند: سیاسەتی گەمارۆ بە هەڵە دەزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی حیکمەی نیشتمانی، لە دیداری داگلاس سولەیمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا و سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچە خرایە بەرباس و گفتوگۆ. 

حەکیم لەو دیدارە پێشوازیی لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان کرد و وتی: ئەو هەنگاوە ڕێ خۆش دەکات بۆ پرسەکانی وەک خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پێکهاتنی دەوڵەت، کۆتایی هێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکان و تەرکیز خستنە سەر پڕۆسەی وەڵامدانەوە بە داواکاریی خەڵکی و دەستەبەرکردنی ڕەوتی خزمەتگەیاندن بەوان.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تەنیا رێگەی بەردەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق مسۆگەر کردنی سەرکەوتن، وەڵاوە نانی چوارچێوەگەل و بەرژەوەندییە بەرتەسکەکان و هەنگاونان بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانییە، وتیشی: ئەو سەرکەوتنە سێ بابەتی بنەڕەتی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە بوو‌نی هاوکێشەی سەرکەوتووانە کە پێکهاتنی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی دەستەبەر دەکات، پلانگەلێکی کاریگەر کە لە پێناو چارەسەر کردنی پێداویستیی خەڵکی کاتبەندییەکی ڕوون و ئاشکرای بێت و لە کۆتاییشدا تیمێکی کردەوەخواز و کاریگەر کە بتوانێ پلانە ئاراستە کراوەکان جێبەجێ بکات.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاماژە بە هەلومەرجی ئێستای ناوچە، دەوڵەتی داهاتووی عێراقی بەرەوڕووی ململانێ و ئاستەنگی گەورە بینی و جەختی کرد: عێراقییەکان سیاسەتی گەمارۆ و برسی ڕاگرتنی گەلان ڕەت دەکەنەوە. ئەو سیاسەتانە کاریگەری زۆر نەرێنیی لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناڤین بە دواوە دەبێت، لە کاتێکدا کە بوونی هەر دوو بژێرەکە [ئاسایش و سەقامگیری] بۆ وەدی هاتنی داواکاریی گەلانی ناوچە پێویستە.

سەید عەمار حەکیم لە درێژەدا ڕوانییە کاریگەریی نەرێنی گەمارۆکان لە سەر ژیانی خەڵکی ئێران و ڕاشیگەیاند: ڕەنگدانەوەی نەرێنی ئەو گەمارۆیانە ڕووی لە گەلی عێراقە، چونکە ئێمە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگییەکی بەربڵاومان لە گەڵ ئێرانییەکاندا هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا بۆ جارێکی دیکە هەمووانی بانگهێشتی خۆبواردن لە تەنگەژە و ئاژاوەنانەوە و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ چارەسەریی کێشەکان کرد.

News Code 21029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =