عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا له‌سه‌ر ئاسایشی سنووره‌کانی ڕێککه‌وتووه‌

وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردان بۆ تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و تورکه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کانی هه‌رسێ وڵات ڕێککه‌وتوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردان کردنی بۆ تورکیا جه‌ختی کرد که‌ دیدارێک له‌ نێوان وه‌زیرانی عێراق، ئێران و تورکیا به‌ڕێوه‌ چووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌م دیداره‌ هه‌ر سێ لا ڕێککه‌وتوون که‌ ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کانی هه‌ر سێ وڵات دابین بکرێت و به‌ر به‌ قاچاخ کردنی که‌ل و په‌ل، به‌ تایبه‌ت ماده‌ی هۆشبه‌ر بگیردرێت.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی و شاندی هاوڕێی سه‌ردانی تورکیای کرد و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان دیداری کرد و بابه‌ته‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

News Code 21013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =