رۆژبەرۆژ توانای بەرگریی سه‌ربازیی ئێران زیاتر ده‌بێته‌وه‌

وەزیری بەرگری لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەرەی نوێی مووشەکی فاتحی موبین وتی: هەروەک پێشتر وتوومانە، توانستی بەرگری و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەڤانییە و بە ئیزنی خودا رۆژ بە رۆژ لە پێناو تۆکمەتر کردنی توانستی بەرگریمان هەوڵی زیاتر دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوڵای مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، ئەمیر حاتەمی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەرەی نوێی مووشەکی فاتحی موبین، ڕایگەیاند: گەنجانی وڵات بە ئیزنی خودا و ورە و بەڕێوەبەریی جیهادی و شۆڕشی و بەهرەمەندبوون لە ڕێوێنییەکانی رێبەری باڵا و پاڵپشتییەکانی دەوڵەتی خزمەتکار، توانیویانە پێداویستییە جۆربەجۆر و ئاڵۆزەکانی وڵات لە بواری بەرگریدا دابین بکەن و بە ئاگادری لە هەڕەشەکانی هێژمۆنی‌خوازان و دوژمنانی نیزامی ئیسلامی، پێداویستیە ستراتژییەکانی وڵات لە بواری بەرگریدا لە یەکەمایەتیی کاری خۆیاندا دابنێن و بە شێوەی خۆماڵی بەرهەمیان بێنن.

وەزیری بەرگری، پیشەسازیی بەرگرانەی بە یەکێک لە بژێرە سەرەکییەکانی سەربەخۆیی وڵات، ئاسایش و سەقامگیریی نیزامی ئیسلامی زانی و وتیشی: پسپۆڕانی بەڵێن‌دار و بەتوانای ڕێکخراوی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری بە هەوڵی جیهادی و شەورۆژی توانیان بە وەدی هێنانی ئایدیاکان، لە زەمانێکی کورت و گونجاو لە گەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی چەکداری، مووشەکی زیرەک، دژەڕادار، تاکتیکی و ئامانج پێکەری فاتحی موبین داڕێژن و بە سەرکەوتوویی تاقی کەنەوە.

ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بە هەڵگیرانی هەنگاوی بەرزی هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەستێنی دەسەڵاتی بەرگری و بەرەڤانی بە هاتنە کایەی ئەو مووشەکە، ڕاشیگەیاند: سەرەڕای گەمارۆ هەمە لایەنەکانی دوژمنان لە بواری بەرگریدا، توانیمان بە گرتنەبەری هەڵوێستی ئابووریی خۆڕاگرانە، پاڵپشتێکی بەهێز بۆ هێزی چەکداری لە بواری دەسکەوتگەلی بەرگرانە بە تایبەت مووشەکی دەستەبەر بکەین و ئەمەڕۆ تەواو پێداویستییەکانی هێزی چەکداری بە توانستی خۆماڵی و بە بێ پێویستی بە باڵی دەرەکی لە وڵاتدا دابین دەبێت.

ناوبراو جەختی لە لایەنی بەرەڤانیی هێزی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و بیری هێنایەوە: بە هەمان شێوە کە بەڵێنمان بە خەڵکی خۆشەویستمان دابوو بۆ بەرزکردنەوەی توانستی مووشەکی وڵات لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک ناوەستین و بێ شک رۆژ بە رۆژ توانستی مووشەکیمان تۆکمەتر دەکەین.

وەزیری بەرگری لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە لێدوانی پووچ و بێ بایەخی دوژمنان لە بواری بەرگری و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کرد: گەلی مەزنی ئێرانی ئیسلامی مۆڵەتی دەستێوەردان لە کاروباری بەرگری و سەربازیی خۆیان بە هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی و بیانی نادەن و تا ئەوان پەرە بە گەمارۆکان، گوشار و هەنگامە و شەڕی دەروونیان لە دژی گەلی ئێمە دەدەن، ورە و ئیرادەی ئێمە بۆ بەرزترکردنی توانستی بەرگریمان لە هەموو بوارەکاندا گەشەی زیاتر بە خۆوە دەبینێت.

News Code 20978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =