نوێترین هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریکا

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕوو له‌ ئه‌مریکا وتی: ئه‌وان دواجار تێده‌گه‌ن که‌ پاره‌یه‌کیان نییه‌ و نتوانن کارێک بکه‌ن. ئه‌وان ناوی ئه‌م کاره‌یان ناوه‌ شه‌ڕی ئابووری و ئێمه‌ش نابێت ته‌سلیم بین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ شه‌ڕی دراوی تورکیا پیلانگێڕییه‌.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه‌ وتی: خوار و ژووری نرخی لیره‌ پیلانگێڕییه‌، به‌ڵام خه‌ڵکی تورکیا ته‌سلیم نابێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌ شاری ترابزۆنه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم؛ گه‌مه‌که‌ی ئێوه‌مان دی و وڵامی باشیشمان بۆی هه‌یه‌.

ئه‌ردۆغان ڕوو له‌ ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ئه‌وان دواجار تێده‌گه‌ن که‌ پاره‌یان نه‌ماوه‌ و ناتوانن کارێک بکه‌ن. ئه‌وان ناوی ئه‌م کاره‌یان شه‌ڕی ئابووری ناوه‌، ئێمه‌ش ته‌سلیم نابین. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ دۆلار سه‌رده‌که‌ون، ئێمه‌ش ڕێگه‌ی دیکه‌ بۆ کار و ئیشی خۆمان هه‌ڵده‌بژێرین.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا زیادی کرد: ئه‌وه‌ی به‌ کوده‌تا نه‌یانتوانی بیکه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ پاره‌ ئه‌نجامی بده‌ن و ئه‌مه‌ش شه‌ڕی ئابوورییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ناوچه‌گه‌لێکی دیکه‌ له‌ سووریا ئازاد ده‌که‌ین و ئه‌منیه‌ت به‌ زوویی سه‌قامگیر ده‌بێت. ئێمه‌ کاری سه‌ربازی و سیاسی وه‌گڕ ده‌خه‌ین تاکوو له‌ ئه‌دله‌ب وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ ڕوو نه‌دات. 

شایانی باسه‌ که‌ واشنتۆن به‌ هۆی ئازاد نه‌بوونی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مریکایی گه‌ماڕۆ له‌ سه‌ر تورکیا سه‌پاند. به‌ هۆی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ بایه‌خی لیری تورکیا له‌ به‌رنابه‌ر دۆلار به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌یر دابه‌زیوه‌.

News Code 20958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =