لیستەکەی عەبادی لێژنه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد

لیستی نه‌سر به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی، لێژنه‌یه‌کی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ سیاسییه‌کان پێکهێناوه‌ و هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م لێژنه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عه‌ره‌بی جه‌دید، لیستی نه‌سر به‌ سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، لێژنه‌یه‌کی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ سیاسییه‌کان پێکهێناوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م لێژنه‌ی دانوستانه‌ بڕیار وایه‌ که‌ دیداری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ سیاسییه‌ جۆراجۆره‌کان هه‌بێت و هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م لێژنه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌.

خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری پێشووی عێراق سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م لێژنه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌ و له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: دانوستانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌گه‌ڵ گرووپی حیکمه‌ت و وه‌ته‌نییه‌ تاکوو ئێسته‌ ده‌رنجامی باشی هه‌بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: لیستی سائیرون و حیکمه‌ت و وه‌ته‌نییه‌ له‌ لیستی نه‌سر نزیک ترن، ڕێککه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش له‌گه‌ڵ حزبی دیموکڕات کراوه‌ و ئه‌م حزبه‌ له‌گه‌ڵ لیستی فه‌تحیش دانوستانی هه‌بووه‌.

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ۳ مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق، تاکوو ئێسته‌ لیسته‌ براوه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ حکومه‌تی و کابینه‌ی نوێی عێراق پێکبهێنن.

News Code 20950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =