عامری بەربژێری  پۆستی سەرۆک وەزیرانیی عێراقە

هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بەربژێری ئەو هاوپەیمانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق هێشتا هادی عامرییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا تودەی، هاوپەیمانی فەتح ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە کەسێکی تری لە جیاتی هادی عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق بەربژێر کردبێت.

عامر فایز لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق بەیانی کرد: فەتح زیاتر لە یەک کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری ناناسێنێت. هادی عامری بەربژێری ئەو پۆستەیە. فەتح نە تەنیا ناوی عامری نانێتە لاوە بەڵکوو تەنانەت باسی لە سەر کەسێکی تریش نەکردووە. پرسی هاوپەیمانی گەورە وردە وردە خەریکە پێک دێت و لە ڕاۆژانی داهاتوو ڕاگەیاندنی پێکهاتنەکەی دەبیسین.

ناوبراو جەختی کرد: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پاش ڕاگیاندنی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی و بەڕێوە چوونی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی دەبێت.

شیاوی باسە کە گرووپە سیاسییە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی پشت ڕاست کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەن لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە تا پاش ئەوە هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی پێک بهێنن و سەرۆک وەزیرانی بناسێنن.

News Code 20948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =