ئەگەری بایکۆتی پەرلەمانی عێراق لە لایەن حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کورد

ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە حزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان دانیشتنێکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، یەکێک لە رێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا سەرکردەی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکیان بۆ ناڕەزایەتی و هەڵوێست دەربرین هەمبەر بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردووە.

بە وتەی ئەمین بەکر ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە، ئەو حزبانە لەو دانیشتنە بژێرەی بایکۆتی پەرلەمانی عێراق یان پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان خۆیان تاوتۆی دەکەن.

کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و چەند حزبی دیکە بەشداری ئەو دانیشتنە بوونە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکدانەوەی پاشهاتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانن.

ئەو ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند کە تەواو ڕەوت و حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کورد دەبێ هەمبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونکە لە سەر ئەو بڕوایەن کە لە ڕەوتی بژاردنی دەنگەکاندا تەزویر کراوە.

News Code 20927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =