نیگەرانی جیهانی لە گەمارۆکانی ئێران/نرخی نەوت بەرز بووەوە

لە کۆتاییدا دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی، لە حاڵێکدا کە وادیارە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، بڵاو کردنەوەی نەوت کەم دەکەنەوە، نرخی نەوت زیاتر لە یەک لە سەد بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز،  لە حاڵێکدا کە وا دیارە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران نەوت لە بازاڕ کەم دەکاتەوە، نرخی نەوت زیاتر لە سەدا یەک بەرز بووەتەوە، بەڵام بە نیگەرانی لە ئەوەی کە بە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییە بازرگانییەکان، گەشەی ئابووری خەسار ببینێت و داوا بۆ نەوت لە بازاڕدا کەم ببێتەوە، نرخەکان لە باری هەفتانەوە لە ناوچەی سوور دەمێننەوە.

نرخی بنچ مارکی جیهانی نەوت، برێنت، بە ٧٤ سێنت بەرز بوونەوەوە لە هەر بەرمیلدا، گەیشتە ٧٢.٩٦ دۆلار.

نرخی نەوتی سووکی ئەمریکاش، لە هەر بەرمیلێکدا بە ٨٢ سێنت بەرز بوونەوەوە گەیشتە ٦٧.٦٣ دۆلار.

دابەزینی قورسی ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی ئەوەی کە هەر دوو پێوەری نەوتی ئەم هەفتەیە، خۆیان لە خەسار لابدەن، نەوتی برێنت٠.٥ لە سەد و نەوتی ئەمریکا ١.٢ لە سەد کەمتر ئەم هەفتەیەیان بە سەد برد.

News Code 20922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =