ئێران داوای کرد دوور له ‌ئاژاوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌تاران، ده‌ڵێت به‌رپرسانی‌ ئێران داوایانكردووه‌ دوور له‌كێشه ‌‌و ئاژاوه‌ ناكۆكیه‌كانی‌ ئێستای‌ لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، ئاشكراشی ده‌كات كه‌ پێشتر شاندێكی‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ وتوێژ‌ و ئامۆژگاری و رێنمایی‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌مان پرس له‌هه‌رێم بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر؛ له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی‌، نازم دەباغ باسی‌ دیداره‌كانی‌ شاندی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێران، كه‌ هه‌ینی‌ رابردوو به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌كۆنفرانسی‌ جیهانی‌ میونیخ چوونه‌ تاران.

به‌شداری‌ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چۆن بوو له‌كۆنفرانسی‌ جیهانی‌ میونیخ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ئێران به‌ڕێوه‌چوو؟

ئه‌و كۆنگره‌یه‌ له‌ زۆر وڵاتی‌ دیكه‌ش ئه‌نجامدراوه‌، هێنانی‌ بۆ تارانیش له‌سه‌ر پێشنیاری‌ ئه‌ڵمانیا بوو، به‌تایبه‌ت دوای‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌و بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌و رۆڵی‌ ئێرانیش له‌و قۆناغه‌، بۆیه‌ به‌په‌سند زانرا كۆنگره‌كه‌ له‌تاران ببه‌سترێت. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیش وه‌ك كه‌سایه‌تی‌‌و هه‌میش وه‌ك سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ داوه‌تنامه‌ی‌ پێگه‌یشتبوو، كاتێكیش گواسترایه‌وه‌ تاران سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت قبووڵی‌ كرد به‌تایبه‌ت به‌هۆی‌ گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و تاران، هاوكات د.رۆژ نوری‌ شاوه‌یس وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك ‌و وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقیش به‌شداری‌ شانده‌كه‌ بوو.

شاندی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێران دانیشتنیان ئه‌نجامداوه‌، تاران پێشنیار‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌ بۆ كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ هه‌رێم هه‌بوو؟

پێش هاتنی‌ شاندی‌ هه‌رێم بۆ تاران، شاندێكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له ‌هه‌رێم بوون بۆ مه‌به‌ستی‌ وتوێژو ئامۆژگاری‌‌ و رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، بێگومان له‌كه‌ناری‌ كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیاو عه‌لی‌ لاریجانی‌‌و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران‌و جێگری‌ سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له‌هه‌موو دانیشتنه‌كاندا جیاوازی‌ نه‌بوو كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ كێشه‌كانی‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌مدواییه‌دا هه‌بوو، به‌گرنگیه‌وه‌ داوایانكرد هه‌موو پێكه‌وه‌ ئه‌و یه‌كێتییه‌ی‌ نێوانیان بپارێزن كه‌ به‌رانبه‌ر به‌جه‌نگی‌ داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و یه‌كڕیزی‌ نێوان خۆیان بپارێزن، ئومێدیان كرد له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ مه‌ده‌نیانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن دوور له‌كێشه‌و ئاژاوه‌، وتیان له‌گه‌ڵ ئارامیداین.

دیاره‌ كاك نێچیرڤان بارزانی‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆی‌ كوردستان له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆوه‌ كه‌ بگه‌ین به‌ئه‌نجامێك هه‌مولایه‌ك پێی‌ رازی‌ بین، هاوكات كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕی‌ بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌شه‌ڕی‌ دژ به‌داعش.

شاندی‌ هه‌رێم به‌فه‌رمی‌ هیچ داواكارییه‌كی‌ له‌ئێران نه‌بوو؟

كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ئاماده‌یی خۆی‌ نیشانداوه‌ هه‌ركاتێك پێویست بكات حزوری‌ ده‌بێت، شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌هاتووه‌ بپاڕێته‌وه‌‌و داوابكات كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌ییان نه‌بێت ئیمكان نییه‌ به ‌ئێرانیش بكرێت، بەڵام حكوومه‌تی‌ هه‌رێم وتویه‌تی‌ پێویستیمان به‌ هه‌موولایه‌نێك هه‌یه‌، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیش جەختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وان گرنگن ‌و به‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی‌ به‌رده‌وامی ‌‌و زیادكردنی‌ هاوكاری‌ ئێران كرا بۆ هه‌رێم له‌شه‌ڕی‌ داعشدا؟

 به‌ڵێ بڕیاره‌ به‌رده‌وام بێت، ئاستی‌ پێویست به‌پێی‌ داخوازییه‌كان بووه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوویه‌تی‌.

پێشنیاری‌ ئێران بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر چی‌ بوو؟

كاك نێچیرڤان بارزانی‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌بایی‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رێزگرتن له‌یه‌كدی‌‌و به‌دابینكردنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ هه‌مه‌جۆر له‌گه‌ڵ یه‌كدی به‌تایبه‌ت مافه‌ داراییه‌كان، حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئیستحقاقاتی‌ خۆی‌ مافه‌كانی‌ پێبدرێت.

كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیش هه‌موو ئاماده‌یه‌كی‌ نیشاندا له‌پێناو پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها دابینكردنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌، له‌وێشدا حكوومه‌تی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ شاندێك سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات.

ئێران ئاماده‌یی نیشاندا ناوبژیوانی‌ بكات له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا؟

ئه‌وه‌ به‌نده‌ به‌داواكاری‌ لایه‌نه‌كان، ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه‌، حكوومه‌تی‌ ئێران ‌و حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیش جه‌خیتان لێكردۆته‌وه‌ كه‌ پێویستیان به‌هاوكاری‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌.

 

News Code 209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =