به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، لێژنه‌یه‌کی ۹ که‌سی به سه‌رۆکایه‌تی سه‌داد ئۆناڵ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی ئه‌مریکایان کردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و دارایی ئه‌مریکا دیداریان کرد.
نوێنه‌ره‌کانی تورکیا تاکوو ئێسته له‌مباره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه که ۱.۵ کاتژمێر درێژه‌ی بووه، زانیارییه‌کان بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه. ئه‌م لێژنه‌یه نزیک به ۵۰ خوله‌ک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گفتوگۆیان کردووه.
هێتر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه وتی: دانوستان له‌گه‌ڵ لێژنه‌که‌ی تورکیا بۆ لێکدانه‌وه‌ی دواین گۆڕانکارییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکایه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: له‌م دیداره چه‌ندین بابه‌تی دوو لایه‌نه وه‌ک قه‌شه ئه‌ندرو برانسۆن لێکدرایه‌وه.
شایانی باسه که هه‌ر کام له وه‌زاره‌تخانه‌کانی ده‌ره‌وه، داد و دارایی تورکیا له‌م کۆبوونه‌وه به‌شداریان کرد بوو.
بۆچوونی ئێوە