کاردانه‌وه‌ی فه‌رمی به‌غدا به‌ گامڕۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران قسه‌ی کرد.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق دژی گه‌ماڕۆ و ئابلۆقه‌ دانی هه‌ر وڵاتێکه‌ چون له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌م زیان به‌ خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێت. به‌غدا بۆچوونی باشی ئێرانی له‌ کاتی قه‌یرانه‌کان له‌ عێراق له‌ بیر ماوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر زیانێک که‌ به‌ هه‌ر وڵاتێک ده‌گات، کاریگه‌ری نه‌رێنی به‌ سه‌ر ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌وه‌ ده‌بێت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سپاسی پشتیوانی ئێران له‌ عێراقییه‌کان ده‌کات و داوا له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات بۆ ڕاگرتنی ئه‌مریکا له‌م گه‌ماڕۆیانه‌ گوشار دروست بکه‌ن.

مه‌حجوب جه‌ختی کرد: له‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌، ئه‌نجامی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران بۆ عێراق و هه‌موو ناوچه‌که‌ زیانی به‌دواوه‌ هه‌یه‌، چون ئێران دراوسێیه‌کی گرنگی ئێمه‌یه‌.

News Code 20878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =