داخوازیی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا له‌ ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا سه‌باره‌ت به‌ داخوازییه‌که‌ی له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئێران، لێدوانی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێد پرێس، جوزپه‌ کونته‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوای کردووه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران ئاڵ و گۆڕی هه‌واڵگریان هه‌بێت.

ئه‌و که‌ له‌ ڕۆم قسه‌ی ده‌کرد، وتی: هیوادارم بتوانین به‌ هه‌نگاوی کرداری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین.

جوزپه‌ کۆنته‌ سه‌باره‌ت به‌ دیداری حه‌فته‌ی ڕابردووی خۆی له‌گه‌ڵ ترامپ زیادی کرد: له‌ ترامپ داوام کرد تاکوو نیگه‌رانییه‌کانی خۆی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران بخاته‌ به‌رده‌ست.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دووشه‌مه‌ ۱۵ی گه‌لاوێژ دیسان گه‌ماڕۆکانی ڕابردووی ئه‌مریکای به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ به‌ هۆی به‌رجامه‌وه‌ ڕاگیرا بوو.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۸ی مارسی ئه‌مساڵ یه‌کلایه‌نه‌ و به‌ بیانووی بێ بنه‌ما له‌ به‌رجام کشایه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ هه‌موو گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران ده‌سه‌پێته‌وه‌.

News Code 20876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =