۳۷ مامۆستای دیکه‌ له‌ تورکیا ده‌ستگیر کران

۳۷ مامۆستای دیکه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌ بیانۆی په‌یونه‌دی له‌گه‌ڵ گرووپی گوله‌ن ده‌ستگیر کران.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، به‌ فه‌رمانی داواکاری گشتی تورکیا لانی که‌م ۳۷ مامۆستای دیکه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌ بیانۆی په‌یونه‌دی له‌گه‌ڵ گرووپی فه‌تحۆڵا گوله‌ن ده‌ستگیر کران.

له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: پۆلیس زیاتر له‌ ۱۷ خوێندنگه‌ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ هۆی گه‌ڕیان به‌ دوای لاینگرانی گوله‌ن لێکداوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی لێدوانی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره‌ بڕێک له‌ ده‌ستگیر کراوه‌کان له‌ ڕێگه‌ی موبایله‌کانیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ گرووپی گوله‌ن له‌ تورکیا و ئه‌مریکا کردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان فه‌تحۆڵا گوله‌ن به‌ بکه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌زانێت و زۆربه‌ی لاینگرانی گوله‌نی ده‌ستگیر کردووه‌.

له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ زیاتر له‌ سه‌دان هه‌زار که‌س به‌ بیانۆی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ یان ده‌ستگیر بوون یان له‌ کار دوور خراونه‌ته‌وه‌.

News Code 20857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =