هه‌ر کۆمپانیایه‌ک په‌یڕه‌وی له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بکات، گه‌ماڕۆ ده‌درێت

ڕاوێژکاری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد: ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپاییانه‌ی که‌ په‌یڕه‌وی له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن، له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه‌ گه‌مارۆ ده‌درێن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن بی سی نیوز، ناتالی توچی، ڕاوێژکاری فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ۴ی بی بی سی جه‌ختی کرد: ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپاییانه‌ی که‌ په‌یڕه‌وی له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن، له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه‌ گه‌ماڕ ده‌درێن.

ڕاوێژکاری موگرینی زیادی کرد: ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌یامێکی جدی بۆ ئێرانه‌ که‌ ئه‌ورووپا سووره‌ له‌ سه‌ر ده‌ست گرتن و پێبه‌ند بوون به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ یه‌که‌مین تویتی خۆی دوای گه‌ماڕۆکان نووسی: گه‌ماڕۆکانی ئێران به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێ کردووه‌. ئه‌مه‌ قورس ترین گه‌ماڕۆیه‌که‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ له‌ دژی ئێران سه‌پێندراوه‌ و له‌ مانگی نۆڤامبه‌ریش قۆناغێکی دیکه‌ له‌ گه‌ماڕۆکان به‌ سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنین. هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ ئێران بازه‌رگانی بکات، چی دیکه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بازه‌رگانی بکات، من له‌ دوای ئاشتی جیهانیم و به‌ که‌متر له‌مه‌ش ڕازی نابم.

News Code 20855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =