شایی مەرگ بوونی نتانیاهۆ له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێکی ڤیدیۆیی خۆشحاڵی خۆیی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆوە نایاساییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران نیشان دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک پێشوازی له‌ سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ له‌ دژی ئێران و سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی نوێ کردەوە.

ئه‌و له‌م په‌یامه‌دا وتی: من سپاسی ترامپ و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دەکەم بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران . ئه‌مه‌ چرکه‌ ساتێکی مێژوویی بۆ ئیسڕائیل و ئه‌مریکا و هه‌موو جیهانه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێران کرداره‌ هێرشبه‌ره‌کانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ ڕابگرێت و ده‌ست له‌ چه‌کدار کردنی خۆی هه‌ڵبگرێت.

نتانیاهۆ هه‌روه‌ها وتی: من داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایش ده‌که‌م ته‌ڤڵی ئه‌م سیاسەتە بن، ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ دانوستانه‌کان ڕابگیردرێت. ئێسته‌ کاتی کاری کردارییه‌. ئه‌مه‌ ڕێک ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌نجامی داوه‌ و ئه‌و کاره‌شه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌ورووپاش ئه‌نجامی بدات.

پێشتر نتانیاهۆ، چه‌ندین وه‌زیری زایۆنی بانگهێشت کردبوو تاکوو کاتی سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان خۆشحاڵی خۆیان له‌م کاره‌ ده‌رببڕن و به‌ جیهان نیشانی بده‌ن.

News Code 20822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =