هێرشبەرانی سەر میتینگی هەدەپە سزا دەدرێن

۹ کەس کە لە تەقینەوەی میتینگی لاینگرانی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستیان هەبووە و بە زیندانی هەتا هەتایی سزا دران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حوڕیەت، دادگایەک لە ئەنقەرە حوکمی ئه‌نجامده‌رانی تەقینەوەکەی میتینگی کوردەکان لە ئەنقەرەی ڕاگەیاند. لەم تەقینەوە زیاتر لە ۱۰۰ کەس کوژران و ٥۰۰ کەسیش بریندار بوون.

۹ تاوانباری ئەم دۆسییە بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست، هەر کام بە ۱۰۱ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دراون. واتا هەر کامیان بە زیاتر لە هەزار ساڵ حوکمی زیندان دراوە.

لە ۱۰ ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱٥ هێرشێکی تیرۆیستی لە ئەنقەرە ئەنجام بوو، لەم هێرشە دوو بۆمب لە میتینگی لاینگرانی هەدەپە کە زۆربەیان کورد بوون تەقییەوە، دواجار لاینگرانی داعش ئەم ڕووداوە تیرۆیستییەیان لە ئەستۆ گرت.

شایانی باسە دەوڵەتی تورکیا تۆمەتبار کراوە کە کار ئاسانی کردووە بۆ تیرۆریستەکان و ڕێگری لەم هێرشە خوێناوییە نەکردووە.

بەر لەم هێرشە یەکێک لە بکەرەکان هەڕەشەی لە کوردی تورکیا کردووە بەڵام دواتر بە ئاسانی لە سنووری سووریاوە دێتە ناو خاکی تورکیا و ئەم هێرشە تیرۆریستییە ئەنجام دەدەن.

شایانی باسە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۱٥ و سەرکەوتنی هەدەپە بۆ پارلمانی تورکیا، پەیوەندی نێوان لایەنی کوردی و ئاکەپە بەرەو ئاڵۆز بوون دەڕوات و ناکۆکییەکان سەر هەڵدەدات و دواجار بووە هۆی ڕاوەستانی پڕۆسەی ئاشتیش.

News Code 20808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =