یەمەن ڕووبەڕووی خراپ ترین دۆخی مرۆڤی بووەتەوە

سەرچاوەکانی نزیک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یەمەن ڕووبەڕووی خراپ ترین دۆخی مرۆڤی لە جیهاندا بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوەکانی نزیک لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یەمەن ڕووبەڕووی خراپ ترین دۆخی مرۆڤی لە جیهاندا بووەتەوە.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە نەخۆشخانەیەک لە شاری حەدیدەی یەمەن ڕۆژی پێشوو کراوەتە ئامانج کە ڕۆڵی زۆری لە دەرمان کردنی خەڵک هەبووە. ئەم هێرشە مەترسیدار بووە چون هەموو هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی وەبا لە ناو دەبات.

جێگەی ئاماژەیە کە فڕۆکە سعوودییەکان دوێنێ نەخۆشخانەی سەورە و بازاڕی ماسیگرەکانی حەدیدەیان کردە ئامانج و بە دەیان کەس کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی وەبا هۆشداری دابوو. یەمەن تووشی نەخۆشی وەبا بووە و ڕێژەی ئەو کەسانەی بە هۆی برسیەتی بەم نەخۆشییە دەمرن یەکجار زۆر بووە. نەتەوە یەکگرتووەکان هیوادار بوو کە ئاگربڕی یەمەن دەرفەتێک بۆ کوتینی واکسەنی وەبا لە یەمەن بڕەخسێنێت.

پیتر سلامە، بەرپرسی بەشی ئۆرژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە هەموو لایەنەکان داوا دەکەم کە ئاگربڕی سێ ڕۆژە ڕابگەیەنن تاکوو دەرفەتی کوتانی واکسەنی وەبا بڕەخسێت.

News Code 20757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =