تەقینەوەیەکی تیرۆریستی ئەنقەرە دەهەژێنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیای کردە ئامانج و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر برینداری‌ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، CNN تورك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ کە ته‌قینه‌وه‌یەك کەمێک پێش ئێستا‌ پاسێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازانی‌ توركیای‌ له‌ نزیک بینای پەرلەمانی توركیا بووه‌ لە ناوچەی کیزیلایک كردووه‌ته‌ ئامانج.

كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌  توركیاش بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی‌ ئۆتۆمبێلێی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ و ژماره‌یه‌ك زۆر برینداریش هه‌یه‌.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

ئاژانسی جیهان بڵاویکردۆتەوە کە بەهۆی تەقینەوەکەوە ٤ پاسی سەربازی لە شوێنی رووداوەکە دەسووتێن.

ماڵپەڕی حوڕییەت لەزاری پارێزگاری ئەنقەرەوە بڵاویکردۆتەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٥ کەس کوژراون و ١٠ تریش بریندار بوون.

News Code 2073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =