گەمارۆی دوو وەزیری تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە بێ وەڵام نابێت

وەزیری دەروەی تورکیا ڕایگەیاند کە کاری ئەمریکا لە گەمارۆدانی ٢ وەزیری ئەو و ڵاتە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەروەی تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆ دانی وەزیرانی ناوخۆ و دادی ئەو وڵاتە لە توویتەکەی خۆیدا جەختی کرد: ئەو کارە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

وەیزری دەروەی تورکیا لەم بارەوە نووسی مادامێک کە ئەمریکا قبووڵی نەکات ناتوانێت بەم شێوەیە بگاتە خواستە نایاساییەکانی، ناتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

ئەمە لە حاڵێدکایە کە واشنتۆن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا بە هۆی دەور گێڕان لە دەستگیر کردنی قەشەیەکی ئەمریکی گەمارۆ دەدرێن.

بە وتەی سارا سارندرز وتەبێژی کۆشکی سپی، دانوستان و پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئەو بەرپرسە تورکیاییە قەدغە کراوە و تەواوی داراییەکانیان بلۆکە دەکرێت.

شیاوی باسە، دادگایەک لە شاری ئێزمیری تورکیا سیشەممەی ئەم هەفتەیە حوکمی ئازاد کردنی قەشەیەکی ئەمریکیی ڕەت کردبووەوە.

News Code 20724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =