ئێران بابولمەندەب دابخات لە دژی هاوپەیمانیەک پێک دێت

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی هەڕەشەکانی خۆی دژی ئێران پاگەندەی کرد کە ئەگەر تاران تەنگەڵانی بابولمەندەب دابخات خۆی لە بەرانبەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە دەبینێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە هەڕەشەکانی خۆی دژی ئێرانی دەست پێکردەوە و داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بنیامین ناتانیاهۆ لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەفسەرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پاگەندەی کرد کە ئەگر تەنگەڵانی بابولمەنەب ببەستێت، ئەبێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی پێک بێت و ڕژێمی زایۆنیش ئەندامێک دەبێت لە ئەو هاوپەیمانییە.

ئەمە لە حالێكدایە کە ناوبراو پێشتریش هەڕەشە بێ بنەماکانی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هێنابووە ئاراوە.

قسە سەیرەکانی سەرۆک کوەزیرانی ڕژێمیزایۆنی لە حەڵێکدایە کە هاوپەیمانەکەی ئەو ڕژێمە واتا عەرەبستانی سعوودی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لە سەر دەستیوەردانی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی یەمەن لەوانە لە بابولمەندەب پێشکەش نەکردووە.

News Code 20723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =