لاڤرۆف و زەریف ئەمڕۆ دیدار دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران تا چەند کاتژمێری دیکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسێ ئان لە سەنگاپوور پێکەوە دیدار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنەی نێردراو بۆ کۆبوونەوەی ئاسێ ئان بە هەواڵدەری تاسی ڕاگەیاند کە سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەمە لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی موحەمەد جەواد زەریف دیدار بکات.

ئەو سەرچاوە ئاگادرە لەم بارەوە وتی: دیدار لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی سەنگاپوور، چین، کۆریای باشوور، ئێران و فیلیپین لە بەرنامەی کاری لاڤرۆف هەیە.

پێوەندی دوو لایەنە، پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆی لاڤرۆف لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە ڕاگەیێندراوە.

News Code 20722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =