موقتەدا سەدر ٤۰ مەرجی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست نیشان کرد

سەرۆکی سەدرییەکان قسە کردن بە دوو زمان، هاووڵاتی بوونی تەنیا عێراق و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وەک مەرج بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست نیشان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، موقتەدا سەدر، سەرۆکی سەدرییەکان قسە کردن بە دوو زمان، هاوڵاتی بوونی تەنیا عێراق و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وەک مەرج بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەست نیشان کرد.

لە ڕاستیدا موقتەدا سەدر ڕۆژی سێ شەمە لیستێکی ٤۰ مەرجی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ خستە ڕوو.

ئەو لە سەرەتای ئەم لیستە جەختی کردووە کە دوای پڕۆسەیەکی دوور و درێژ لە چاکسازی حکومەت و کۆمەڵایەتی، هەموومان دەبێت بۆ تێپەڕ بوون لە کێشە سیاسییە سەخت و مەترسیدارەکان هەستیار و بە ئاگا بین.

سەدر جەختی کرد کە زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان گۆڕدراون و زۆربەی گەندەڵکارەکان بە دادگا سپێردراون و ڕۆحی ناڕازی بوون لە گیانی هاووڵاتیانی عێراق هەڵقوڵاوە، ئەم شتە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی ئاشکرا بوو.

سەرۆکی سەدرییەکان ئەم ٤۰ مەرجەی بە بنەما سەرەتاییەکان ناو برد کە دەتوانێت ببێتە هەوێنی ڕاگەیاندراوی یەکگرتووی هەموو خەڵکی عێراق.

بڕێک لە مەرجەکانی سەدر بریتین لەمانە: سەربەخۆ بوون و ئەندام نەبوون لە پارلمان، تەنیا هاوڵاتی عێراق بێت، ناسراو لە ئاستی وڵات و نیشتمان پەروەر، ئازاد بوون لە بڕیار بێ دەستێوەردانی حزبی، بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، چالاکی نەکردن لە هێڵی قەومی و مەزهەبی یان نەتەوەیی و حزبی، تەسلیم نەبوون لە بەرانبەر گوشاری دەرەکی، خاس قسە کردن و زانیانی لانی کەم دوو زمان، عادڵ و دادپەروەر بوون و دووری کردن لە زۆر لە دژی هەر کەس و گرووپێک، هەوڵ بۆ کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی حزبی لە لێژنە هاوبەشەکانی دەوڵەت.

News Code 20681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =