دانوستانی ئێران و ئەمریکا مومکین نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئیمکانی نییە ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ بکەین، ئەمریکا هەر ڕۆژ نیشانی دەدات کە جێگەی متمانە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی مێدیایی حەفتانە سەبارەت بە دەنگۆی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەم قسانە زیاتر مێدیاییە و بەرپرسێکی دیار شتێکی ڕانەگەیاندووە، سیاسەتی ئەمریکا ڕوو ئێران و بەرجام ڕوونە. چون ئەمریکا لە بەرجام کشاوەتەوە و گەماڕۆکانی یەکلایەنە سەپاندووە، ناکرێت ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین. تانەی ئێران لە ئەمریکا لە دادگای لاهە درێژەی هەیە و بڕیار وایە کە مانگی خەرمانان دادگاکە سەبارەت بەم بابەتە بەڕێوە بچێت.

وتیشی: دانوستان و پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپاییەکان سەبارەت بە بەرجام درێژەی هەیە و هەنگاوی ئەرێنیش هەڵگیراوە. هیوادارم بتوانین بە زوویی بەو شتەی پێویستمانە بگەین و قۆناغی نوێی دانوستانەکان دەست پێ بکات. هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە ئاسانکاری لە بواری ئابووری و بازەرگانی بکرێت. 

قاسمی سەبارەت بە ناتۆی عەرەبی وتی: ئەمەتەنیا لە ئاستی دروشم دەمێنێتەوە. ئەمە شتێکی نوێ نییە، بەڵام دەبێت هۆشمان بێت کە ئەم هەنگاوە لە چ کات و دوخێکدا هەڵگیراوە. وڵاتانی عەرەبی نیشانیان داوە کە هەمیشە پەیوەندی باش و یەکگرتوویان پێکەوە نەبووە.

لەبارەی زیندانی بوونی دیپلۆماتێکی ئێران لە ئەورووپا وتی: دیپلۆماتەکەی ئێمە لە کاتی پشوودان لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەرلین دەستگیر بووە، پێشوێنی کارەکانی کەوتووین تاکوو هەرچی زووترە ئازاد بێت. ئەوەی ڕوونە بڕێک کەس و لایەن لە پەیوەندی باشی ئێران و ئەورووپا نیگەرانن و لەم دۆخە ئەم کارانەیان کردووە کە هیچ ئامانجێکی نەپێکاوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتی: لام وانییە شەڕ روو بدات و ئەمریکاش ئەوەندە بێ عەقڵی کەم نییە بیەوێت شەڕ لەگەڵ ئێرن دەست پێبکات. ئەمریکا باش لە توانی سەربازی و هێزی ئێمە و خۆڕاگری خەڵکی ئێران ئاگادارە.

ئەو سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر دوو نەوت کێشی سعوودییە لە بابول مەندەب رایگەیاند: ئێران ئەرێنی لە دراوسێکانی دەڕوانێت بەڵام ئەوان بەردەوام لە دوای ناشرین کردنی ئێرانن و دەیانەوێت تۆمەت بۆ ئێمە ساز بکەن. تەنانەت هەڕەشە لە ئێران دەکەن. خەڵکی یەمەن خەڵکێکی خۆڕاگرن و خۆیان چەک و مووشەکی خۆیان بەرهەم دێنن.

قاسمی هەروەها زیادی کرد: پەیوەندی نێوان ئێران و ڕووسیا لە هەموو ڕوویەکەوە لە حاڵی پەرە سەندنە هاوکاری ئابووری و بازەرگانی نێوان هەر دوو وڵات پەیوەندی بە ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە و جیهانەوە نییە.

ئەو لە کۆتایدا سەبارەت قسەکانی ئەم دواییەی سەردار قاسم سلێمانی سەبارەت بە ئەمریکا و ترامپ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکگرتووییەکی باش لە ئێران ساز بووە و هەر کەس و ڕێکخراوێک بە پێی ئەرکی خۆی وڵامی هەنگاوە هەڵەکانی ترامپ لە دژی ئێران دەداتەوە. وەک وەزارەتی دەرەوە پەیوەندی باشمان لەگەڵ سوپای پاسداران هەیە و درێژەش بەم یەکگرتووییە دەدەین تاکوو دوژمن تێ بگات یەک دەنگ لە ئێرانەوە دەبیسرێت.

News Code 20644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =