ترامپ نازانێت فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری ئێران یانێ چی

جێگری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌شی سیاسی و ئه‌ندامی گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئه‌مریکا له‌ ژێنڤ وتی: ترامپ نازانێت فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری ئێران یانێ چی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌ندی شێرمن، ئه‌ندامی گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئه‌مریکا له‌ ژێنڤ ڕه‌خنه‌ی تووندی له‌ سیاسه‌تی ترامپ له‌ دژی ئێران گرت و وتی: ئێرانییه‌کان مله‌تێک نین که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان سه‌ر دابنه‌وێننه‌وه‌.

وتیشی: ترامپ نازانێت فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری ئێران یانێ چی.

شێرمه‌ن ئاماژه‌ی دا: شێوازی سیاسی سه‌رۆک کۆماری ترامپ زه‌بردان له‌ دوژمنانه‌ به‌ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆکان و دواجار دانوستان کردن و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: لاوازی ئه‌م بۆچوونه‌ی ترامپ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیاسه‌تێکی پوختی بۆ دانه‌ڕێژراوه‌، ئه‌مه‌ گرنگه‌ چون له‌م ڕێچکه‌وه‌ ده‌توانین ڕێککه‌وتنی زاره‌کی بکه‌ینه‌ ڕێککه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی.

وه‌ندی شێرمه‌ن زیادی کرد: ترامپ خۆشی له‌ تویت نووسین و بوونه‌ تیتری یه‌کی مێدیاکان دێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئێران و کۆریای باکوور هیچ نیشانه‌یه‌ک بوونی نییه‌ که‌ نیشانی بدات ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ترامپ سه‌رکه‌وتوو بووه‌، یان گرووپی دانوستانکاری ترامپ ئاڵۆزی ئه‌م جۆره‌ دانوستانانه‌یان فام نه‌کردووه‌.

ڕاشیگەیاند: ترامپ هه‌مان بۆچوونی ئابووری هه‌یه‌ و وه‌ک که‌سێک شت بکڕێت و بفرۆشێت سیاسه‌ت ده‌کات. ئه‌مه‌ شکستی زۆری به‌ دواوه‌ ده‌بێت، من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م که‌ ئه‌و به‌م شێوازه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنه‌ ژئۆپۆلیتیکه‌کان کڵاو بچێته‌ سه‌ری و ئه‌مه‌ش یه‌کجار ترسناکه‌.

News Code 20632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =