ئاوری جیدی لە داخوازیی خۆپیشاندەران ده‌ده‌ینه‌وه‌

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە فەرمانی داوەتە هێزەکانی ئاسایش کە لە دژی خۆپێشاندەران چەک بە کار نەیێنن، لە ئاوردانەوەی جیدی لە داخوازیی خۆپیشاندەران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران لە رێگەی چالاک کردنەوەی ئابووری و پاڵپشتی لە کەرتی تایبەتی هەنگاو دەنێین.

ڕاشیگەیاند: ئێمە ئاور دەدەینەوە لە داخوازیی هاووڵاتیان و خۆپیشادەران کە دەستیان داوەتە خۆپیشاندانی ئاشتی خوازنە و فەرمانمان داوەتە هێزەکانی ئاسایش کە بە هیچ چەشنێک لە دژی خۆپیشاندەران دەست بۆ چەک نەبەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: زیاتر لە سەدا ٩٩ی خۆپیشاندەران ئاشتی خوازن، بەڵام هەندێک بە دوای ئاژاوەنانەوەن.

عەبادی جەختی کرد: ئاوەدان کردنەوەی وڵات پێویستی بە یەکگرتوویی و خۆڕاگری لە بەرامبەر گەندەڵکارانەوە هەیە. داخوازیی هاووڵاتیان ڕەوایە و ئێمە بەهای پێ دەدەین و هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێ کردنیان هەڵدەگرین.

News Code 20597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =