پشتگری عەمار حەکیم لە داواکاری مەرجەعیەتی باڵای عێراق

عەمار حەکیم لە میانەی پەیامێک پشتگری لە داواکاری مەرجەعیەتی عێراق کرد و زیادی کرد: داواکاری و پێشنیارەکانی مەرجەعیەت لە لایەن حیکمەتی نیشتمانی پشتگری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عەمار حەکیم، سەرۆکی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا نووسی: ئێمەش پشتیوانی لە پێکهێنانی بە پەلەی دەوڵەتی نوێ دەکەین و جەخت دەکەین لە کابیینەیەکی نیشتمانی بە دوور لە گەندەڵی و ناکارامە.
سەرۆکی حیکمەتی نیشتمانی زیادی کرد: ئەم ڕەوتە هاوڕایە لەگەڵ مەرجەعیەت بۆ هەڵبژاردنی کابینەیەکی بەهێز و یەکلاکەرەوە و بە دوور لە پشک پشکینە.
حەکیم ئاماژەی دا: حیکمەتی نیشتمانیش هاودەنگ لەگەڵ مەرجەعییەت جەخت دەکات لە جێبەجێ کردنی یاسا و پەیڕەو کردنی دادپەروەری و چاکسازی لە حکومەت بۆ بنبڕ کردنی گەۆدەڵی و دژایەتی دانی پشکی تایەت بە تاقمێکی دیاریکراو.
ئەو لە کۆتایدا جەختی کردووە: ئێە هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆمان لە دەوڵەت دەکەین بۆ چاکسازی و چاودێڕی تەواو بە سەر جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی عێراق. هەموو لایەنەکان دەبێت بە هاودەنگییەکی نیشتمانی بگەن تاکوو هەرچی زووترە حکومەتی نوێ پێک بێت.
News Code 20593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =