هەوڵی ترامپ بۆ زیندوو کردنەوەی ناتۆی عەرەبی لە دژی ئێران

دەوڵەتی ئەمریکا بە ئامانجی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵ دەدات تاکوو هاوپەیمانییەکی سیاسی و ئەمنیەتی لە شەش وڵاتی تەنیشت کەنداوی فارس، میسر و ئەردۆن ساز بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، بەرپرسانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبی ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا بە ئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵ دەدات تاکوو هاوپەیمانییەکی سیاسی و ئەمنیەتی لە شەش وڵاتی تەنیشت کەنداوی فارس، میسر و ئەردۆن ساز بکات.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: کۆشی سپی داوای هاوکاری زیاتری لە نێوان وڵاتانی عەرەبی لە کەرتی سەربازی و سیاسی و ئەمنیەتی دەکەن.

ئەم گەڵاڵەی بەرپرسانی کۆشکی سپی بە ناتۆی عەرەبی بە هاوپەیمانی ئەمریکا ناوی دەبەن. ئەمەش ڕەنگە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران قووڵ تر بکاتەوە کە لە دوای هاتنی ترامپ بەرەو خراپ بوون ڕۆیشتووە.

بەرپرسێکی ئەمریکایی ڕایگەیاند یەکەم جار ساڵی ڕابردوو لە دیداری ترامپ لە وڵاتانی عەرەبی گەڵاڵەی ناتۆی عەرەبی ورژا.

شایانی باسە هەوڵەکانی ڕابردووی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی شکستی هێناوە. 

ئەمە لە حاڵێک دایە کە واشنتۆن، ڕیاز و ئەبوزەبی بەردەوام لە دژی ئێران پاگەندە دەکەن کە تاران لە ڕێگەی گرووپەکانی سەر بە خۆی ناوچەکە نائەمن دەکات. لەم نێوانەدا عەرەبستان و ئیمارات پشتیوانی دەکەن لە ئەمریکا بۆ دژایەتی کردنی ئێران.

News Code 20583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =