دەوڵەتی عێراق ئەبێ بە بێ دەستێوەردانی لایەنە دەرەکییەکان پێک بێت

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ برت مەک گۆرک، نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق لە گەڵ برت مەک گۆرک، نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا، گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و ئاڵۆز بوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین خرایە بەر باس و وتووێژەوە.

سەید عەمار حەکیم لە ئەو دیدارەدا لە سەر گرنگایەتی دوور کردنەوەی عێراق لە سیاسەتە میحوەرە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی جیدی بۆ نەهێشتنی دژایەتییەکان و دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێکاری سیاسی بۆ قەیرانەکان و دوور کردنەوەی شەڕەکان لە ناوچەکە جەختی کرد.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە سەر وەستانی خۆی لە پاڵ خواستەکانی خۆپیشنادەران و گرنگایەتی بەڕێوە بردنی ئەو خواستانە لە خێراترین کاتدا جەختی کرد.

News Code 20573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =