کوردستان بە ٦ نوێنەر بەشداریی یارییەکانی جاکارتا دەکات

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە ئامادە بوونی شەش وەرزشوان، ڕاهێنەر و ناوبژیوان لە پارێزگاوە لە یاریییەکانی ئاسیایی جاکارتا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندیە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، حامد جەولایی وتی: کوردستان بە شەش وەرزشوان، ڕاهێنەر و ناوبژیوانەوە وەکوو نوێنەری کوردستان لە یارییەکانی ئاسیایی جاکاررا بەشداری دەکات.

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد: وەرزشوانەکانی کوردستان لە بوارەکانی تۆپی دەست، بەدمینتۆن و بەلەمەوانی بەشداری لە ئەو ڕووداوە گرنگە دەکەن کە بە ئامادە بوون لە چەندین ئوردووی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دەچنە کێبڕکێی ڕکابەرەکانیانەوە.

ناوبراو وتی: مێهران شەهبازی لە وەرزشی بەدمینتۆن، شاهۆ نوسرەتی و میلاد مەسائلی لە تۆپی دەست و شاهۆ ناسری لە بەلەمەوانی وەرزشوانە کوردستانییەکانی بەشدار لە تۆرنۆمێنتی ئاسیایی جاکارتان.

جەولایی زیادی کرد: جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی سەر ڕاهێنەری تێنیس لە سەر میزی ئێران و ئۆمید شێخ ئەحمەدی ناوبژیوانی بە ئەزموونی سنەیی لە بواری ژیمناستیک نوێنەرەکانی تری کوردستانی لە یارییەکانی جاکارتان.

News Code 20571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =